كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی بڵاونه‌كراوه‌ی خوالێخۆشبوو كاك نه‌وشیروان
"وێنه‌كان به ده‌ستی خۆم و به كامێرای خۆم گیراون"
دوا جار كه ئه‌م پیاوه ئه‌زیزه‌م بینی مانگی دووی ساڵی ٢٠١٧ بوو، واته ٣ مانگ پێش وه‌فاتی، كه ئه‌و كات به هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌سی نه‌ده‌بینی له ده‌ره‌وه‌ی (خێزانه‌كه‌ی و هاوڕێیه‌كی نیشته‌جێی له‌نده‌ن) ، من زۆر به حه‌ماسه‌وه باسی كوردستان و ئه‌و ئهگهرانهم ده‌كرد كه له خه‌یاڵمدا بوو، ئه‌ویش هه‌ستم ده‌كرد ته‌ندروستی ته‌واو نه‌بو، كه‌مێكیش ده‌نگی نوسابو، دڵی نه‌هات هیچم پێ بڵێت، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت وتی : (كه‌مێك ناساغم و ده‌نگم نوساوه)، منیش هیچم نه‌وت.
به ئۆتۆمبێلێكی م.كامه‌ران (هاوڕێی ره‌وانشاد و نیشته‌جێی له‌نده‌ن) پیاسه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌مان كرد و چوینه نزیك مه‌تاری هیسرۆ و كه‌مێك گفتوگۆمان كرد.
داوای لێبوردنت لێ ده‌كه‌م گه‌ر له موناقهشهكهماندا شتێكم وتبێت دڵگران بوبیت یاخود ره‌خنه‌یه‌ك بوبێت كه له جی خۆیدا نه‌بوبێت له‌و كاته و له‌و باره ته‌ندروستیه‌ی تۆدا.
زۆر شتت فێری زۆر خه‌ڵك كرد ، به‌رده‌وام فێری ئازایه‌تی و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی و سه‌نگینیت لێ ده‌كردن، به‌ڵام كه‌م كه‌س لێته‌وه فێر بوون.
تۆ مردیت و به جێت هێشتین، خه‌ڵكی تریش هه‌یه ده‌مرن، به‌ڵام جیاوازی تۆ و ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه تا دوا ساته‌كانی ژیانت له خه‌می ئه‌وانه‌دا بویت كه له خه‌می كه‌سدا نین،جگه له خۆیان.




شاسوار عەبدولواحید قادر
شاسوار عەبدولواحید قادر ئیبراھیم (لەدایکبووی 1978)، دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی یە، دامەزرێنەر و خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانى نالیایە و سەرمایەکەی دەگاتە یەک ملیار دۆلار.
زیاتر بخوێنەوە