بەشەکان

شاسوار عەبدولواحید قادر

لێرەوە دەتوانن ڕاستەوخۆ پەیوەندیم پێوە بکەن و تەنها خودى خۆم نامە و پەیامەکانتان بە شەخسى دەبینم "شاسوار عبدالواحید"

جاشایەتی لە نێوان ئێران و تورکیادا


شاسوار عەبدولواحید

مێژوی دابەشبونی ئەم ناوچەیە بەسەر ناوچەی ژێردەستەی تورکیا و ئێران دەگەڕێتەوە بۆ سەدان ساڵ، هەمیشە سیاسیەکانی کورد و حیزبەکان و (میر و سەرکردەکان ) میلەتەکە و خاکەکەی کوردستانیان دابەش کردوە بە سەر ناوچەی نزیک لە تورکیا یان ئێران، هەمیشە خەڵکی کوردستان و ئەم میلەتە باجی ئەم پاشکۆیەتیەی داوە و خەڵکی هەرێمی کوردستانی ئێستا تێیدا زەرەرمەند بوون .

پێم سەیرە خەڵکانێک هەن ئێستا لە هەرێمی کوردستان بە شانازییەوە دژی هێزێکی نزیک لە تورکیان و پشتگیری هێزێکی نزیک لە ئێران دەکەن، یان بە پێچەوانەوە دژی جەماعەتی ئێرانن و کەچی بۆ تورکیا لایان ئاساییە ئەگەر پاشکۆی بیت !!

سیاسەتی حەکیمانەی دەوڵەتداری کوردی دەبێت ئەمە بێت :  ( نابێت بە هیچ شێوەیەک کورد یان هەرێمی کوردستان ببنە بەشێک لە ئەجیندای تورکیا یان ئێران ، نابێت ببنە بەشێک لە سیاسەتی تورکی دژی ئێران، وە نابێت ببنە بەشێک لە سیاسەتی ئێرانی دژ بە تورکیا ، کورد و عەقڵیەتی دەوڵەتداری کوردی (حکومەتی هەرێم یان دەوڵەتی کوردستان لە داهاتودا ) نابێت بە هیچ شێوەیەک خەڵکەکەی یان خاکەکەی بکاتە جێی ململانێی ئەم دوو هێزە زەبەلاحەی دراوسێمان ، وە نابێت هیچ هێز و بنکەی سەربازی یان هەواڵگیری ئەم دوو وڵاتە لەسەر خاکی هەرێم بونیان هەبێت ، وە لە بەرامبەریشدا نابێت بە هیچ شێوەیەک هەرمی کوردستان  بهێڵێت خاکەکەی بە کار بێت بۆ هێرشی سەربازی بۆ سەر ئەو دوو وڵاتە ، ئەمە عورفی دەولی و یاسای نێو دەوڵەتییە هێرشکردن لە خاکی وڵاتێکەوە بۆ سەر دراوسێکەی، ماف دەدات بە وڵاتی هێرش بۆ سەر کراو کە وەڵام بداتەوە ) .

لە کۆتاییدا ئەگەر ئەمە بکەین ، ئەوا خاکی هەرێمی کوردستان و میلەتی کورد لە لە هەرێمی کوردستان دوور دەبن لە شەر و نەهامەتی و سنورکێشی ، دور دەبن لە بە کارهێنانی خاکەکەیان بۆ هێرشی بیانی و شەری نێوان ئەم دوو زلهێزەی دراوسێمان ، لە سایەی ئەم سیاسەتەوە میلەتی کورد جگە لە دورخستنەوەی تارمایی جەنگ و نەهامەتی لە خاکەکەی ، ئەوا وا دەکات میلەتێکی یەگرتوو بێت و نەبێتە پاشکۆی دوو وڵاتی جیاواز و دوو ئاراستەی جیاوازی سیاسی و مەزهەبی .

کورد و سیاسییە کوردیەکان پێویستیان بەم سیاسەتە حەکیمانەیە هەیە، نەک بەوەی بە ئاشکرا ببنە بەشێک لە ململانێیەکی گەورەی ئیقلیمی و دژایەتی لایەک بکەن لەسەر حسابی لایەکی تر.

ئەوەیشی سەیرە ئەوەیە کە هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە هەندێکیان خۆش حاڵن بەم دابەشبونە و بەردەوام رەخنە لە حیزب و هێزە نەیارەکانیان دەگرن و تۆمەتباریان دەکەن بە جاشایەتی بۆ دەوڵەتێک ، بێ ئەوەی رەخنە لە حیزبەکەی خۆیان بگرن و بێ ئەوەی بە هۆشیارییەوە تێبگەن لەوەی کە ئەم بیرکردنەوە ژیانیان دەکات بە جەهەنم و وڵاتەکەیان دەخاتە بەردەم قەیرانی بەردەوام و هەروەها هەمیشە شەر و نەهامەتی لە چاوەڕوانی خۆیان و منداڵەکانیانە .


شاسوار عەبدولواحید قادر

شاسوار عەبدولواحید قادر ئیبراھیم (لەدایکبووی 1978)، دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی یە، دامەزرێنەر و خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانى نالیایە و سەرمایەکەی دەگاتە یەک ملیار دۆلار.

زیاتر بخوێنەوە