بەشەکان

شاسوار عەبدولواحید قادر

لێرەوە دەتوانن ڕاستەوخۆ پەیوەندیم پێوە بکەن و تەنها خودى خۆم نامە و پەیامەکانتان بە شەخسى دەبینم "شاسوار عبدالواحید"

شاسوار عەبدولواحید باس لە بەشداریکردنیان لە پەرلەمانی کوردستان دەکات


شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند کە لەسەر داوای زۆری هاوڵاتیان و دۆستان و لایەنگیرانی نەوەی نەوێ بڕیاریانداوە بچنە پەرلەمانی کوردستان و جەختی کردەوە تەنازولکردن بۆ خەڵک و هاوڵاتیان شەرەفە نەک عەیبە بێت.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، شاسوار عەبدولواحید، لە میانی بەشداریکردنیدا لە بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئاڕ تی باسی چەند پرسێکی هەستیار و گرنگی هەرێمی کوردستانی کرد و وردەکاری دواین سەردانیشی بۆ ئەمریکا ئاشکرا کرد وەڵامی ئەو پرسیارانەشی دایەوە کە لەبارەی کەناڵی ئێن ئاڕ تییەوە لێ دەکرێت.
سەبارەت بە پەشیمانبوونەوەی نەوەی نوێ لەوەی کە بڕیاردابوو نەچێتە پەرلەمانی کوردستان، شاسوار عەبدولواحید ڕایگەیاند نەوەی نوێ چەندین ڕاپرسی ئەلکترۆنی و دەستی کردووە و هاوڵاتیان و دەنگدەرانی جوڵانەوەکە پێیان باشبووە کە نەوەی نوێ بەشداری پەرلەمان بکات، هەروەها ئەو وڵاتانەی کە پەیوەندی دبلۆماسیان لەگەڵ نەوەی نەوێ هەبووە پێیان باش بووە بە هەمان شێوە بچنە پەرلەمان، ڕوونیشی کردەوە کە تەنازولکردنیان بۆ خەڵک بە لایانەوە شەرەفە نەک عەیبە.
جەختیشی کردەوە کە زۆرینەی هاوڵاتیان بەشداری دەنگدانیان نەکردووە و بۆیە هیچ هێزێک زۆرینە نییە لە هەرێمی کوردستان و جەختی کردەوە کە ئەو هاوڵاتیانەی دەنگیشیان نەداوە ئەوان بە پشتیوانی خۆیانیان دەزانن.
تەواوی چاوپێکەوتنەکەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ببینە

 


شاسوار عەبدولواحید قادر

شاسوار عەبدولواحید قادر ئیبراھیم (لەدایکبووی 1978)، دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی یە، دامەزرێنەر و خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانى نالیایە و سەرمایەکەی دەگاتە یەک ملیار دۆلار.

زیاتر بخوێنەوە