چاوپێکەوتنێکى بڵاونەکراوەى شاسوار عەبدولواحید لەگەڵ گۆڤارى زانکۆى سلێمانى لەیادى ٥٠ ساڵەى زانکۆ‌دا
چاوپێکەوتنێکى بڵاونەکراوەى شاسوار عەبدولواحید لەگەڵ گۆڤارى زانکۆى سلێمانى لەیادى ٥٠ ساڵەى زانکۆ‌دا
ئەم چاوپێکەوتنە بڵاو نەکرایەوە، خۆم حەزم کرد لێرەوە بڵاوی کەمەوە:
مامۆستایەکی بەرێزی زانکۆی سلێمانی وتی حەز دەکەین بە بۆنەی یادی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی زانکۆ، چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو کەسایەتیانەدا بکەین کە لە زانکۆی سلێمانی خوێندویانە و ئێستا بەرپرسیارێتیەک یان پۆستێکیان هەیە، منیش وتم وەڵامی پرسیارەکانتان دەدەمەوە،هەرچەندە دڵنیام لەوەی کە وەڵامەکانی من بڵاو نابێتەوە
ئەمەی خوارەوە دەقی چاوپێکەوتنەکەیە:
به‌ریز کاک شاسوار عبدالواحد
پاش سلاو ریز
دوباره پرسیاره‌کانتان بۆ ده‌نیرم به‌هیوای وه‌لامدانه‌وه‌ی
پرسیار: که‌ی له‌زانکۆی سلیَمانی بوویت؟
وەڵام: ٢٠٠١ تا ٢٠٠٥
پرسیار: ئایا زانکۆ کاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وی به‌ریزت بگه‌یت بە ئاستی بالاَ له پۆستی سیاسی و به‌ریوه‌بردن ؟
وەڵام: خوێندن سودی هه‌یه هه‌میشه ، مه٣رج ن یه بۆ ئه‌و ساته‌ی تیایدا ده‌ژیت ، به‌ڵام بێگومان زۆر گرنگه ، به‌ڵام به یه‌ک مه‌رج، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه حه‌زت له خوێندن بێت و فێر بیت ، نه‌ک ته‌نها وه‌ک عاده‌ت بخوێنیت و هیچ هیوایه‌کت به داهاتو نه‌بێت ، من ئه‌و کاته‌ی له کۆلێژی ئه‌ندازیاری ده‌مخوێند، ده‌مزانی دوای خوێندن ژیانم ده‌گۆڕێت ، ئامانجێکم بۆ خۆم دانابو.
پرسیار: کێ بوون ئه‌و ماموستایانه‌ی ئاراسته‌ی تۆیان گۆری؟
وەڵام: به گشتی مامۆستاکان باش بون، سودم له زۆریان بینی.
پرسیار: چی دهلَیَن بۆ یوبیلی زیَرینی زانکۆی سلیمانی ؟
وەڵام: پیرۆزباییان لێ ده‌که‌م ، وه له هه‌مان کاتیش‌دا خه‌مبارم به‌و ئاسته‌ی که ئه‌و زانکۆیه‌ی گهشتوێتێ ، له بری ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌و زانکۆیه یه‌کێک بوایه له هه‌ره زانکۆ باشه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه ، تازه له رێی مەڵبەند و کۆمیته‌ی خوێندکارانه‌وه بریار ده‌درێت، ئیتر چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌یت؟ له ئێستادا زانکۆی سلێمانی له پشتی په‌رده‌وه کۆمه‌ڵێک نه‌زان بریار له ئاستی زانستی و به‌ره‌وپێش چونی زانکۆکه ده‌ده‌ن.
پرسیار: چۆن ده‌رواننه ئیستای زانکۆ و ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆتان خویَندکار بوون ؟ جیاوازییه‌کان چین؟
وەڵام: جیاوازیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه ئەو کات من هاوڕێی خوالێخۆشبو د.که‌مال خۆشناو بوم، رۆژێک پیاوێک له‌گه‌ڵ کوره‌که‌ی هاته لای د.که‌مال، نامه‌یه‌کی مام جه‌لالی پێ‌بوو، پیاوه‌که پاش ئه‌وه‌ی نامه‌که‌ی دایه ده‌ست د.که‌مال، که‌وته وه‌سف کردنی کوره‌که‌ی و زۆر زۆر وه‌سفی کرد، له کۆتاییدا وتی کوره‌که‌م له‌کۆلێژی پزیشکیه و پێنج وانه که‌وتوه، به‌لکو بۆی بکه‌نه دوو، تا عبور شمولی بکات .
د.که‌مالیش وتی، ئه‌م هه‌مو وه‌سفه‌ی تۆ بۆ کوره‌که‌ت (که به ئههدهبه و کوری باشه و واو و،،،،،،،،) ئه‌مانه هه‌موی سیفه‌تی باشن و گه‌ر کچم هه‌بوایه دهمدایێ، به‌ڵام خۆزگه کوره‌که‌ت خوێری بوایه، به‌لام زیره‌ک بوایه ، چونکه من زیره‌کیم پێویسته، نه‌ک کوری باشی .
بۆیه نامه‌که‌ی مام جه‌لالی فرێدایه لاوه‌و وتی بۆت ناکه‌م .
ئه‌مه‌یه فه‌رقی ئێستا و ئه‌وسا، ئێستا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند فه‌رمان ده‌کات به سه‌ر سه‌رۆکی زانکۆ و کۆمیته‌ی خوێنداکاران فه‌رمان ده‌کات به سه‌ر راگ، ئه‌مه‌یه فه‌رقه‌که‌ی ئێستا و ئه‌وسا.
پرسیار: چی بکریَت بۆ ئه‌وه‌ی زانکۆی سلیَمانی هه‌نگاوی باشتر بنیَت ؟
وەڵام: ده‌ستی حیزبی لێ دوربخرێته‌وه ، خه‌ڵکانی باش سه‌ربخرێن و پۆستیان بدرێتێ ، توانا باشه‌کان سودیان لێ ببینرێت و خراپه‌کان خولیان بۆ بکرێته‌وه یان دوربخرێنه‌وه.
ئه‌وه‌ی به هۆی حیزبه‌وه پێگه‌ی هه‌یه ، به‌لام خۆی توانای باش نیه ، ئه‌وا له پێگه‌کانیان دور بخرێنه‌وه .
هه‌وڵ بده‌ن خوێندکار بخوێنن ، به دوای زانیاری‌دا بگه‌ڕێن ، وه حه‌زیان له خوێندن بێت ، نه‌ک وەک عادەت سەیری خوێندن بکەن.
هه‌وڵ بده‌ن ساڵانه ئه‌وانه‌ی که ناخوێنن و ئاستیان باش نیه ده‌رنه‌چن و بمێننه‌وه ، تاوه‌کو ساڵێکی تر خۆیان ماندو که‌ن ، نه‌ک وه‌ک تونێل هه‌رچی چوه ناوی ، له‌وسه‌ره‌وه بێته ده‌ره‌وه و دەربچێت.
گرنگی بدرێت به کاری پراکتیک ، تاقیگه ، توێژینه‌وه‌ی راسته‌قینه‌یی زانستی ، هه‌وڵ بده‌ن زانکۆ ئابوری و سیاسه‌ت و بازار رێنوێنی کات ، نه‌ک سیاسی نه‌خوێنده‌وار زانکۆ رێنوێنی بکات.
پرسیار: یادگارییه‌کی خۆشی خۆت له‌زانکۆ بۆمان باس بکه‌یت؟
وەڵام: ناسینی شۆخانی هاوسه‌رم و ئه‌و یاده‌وه‌ریه خۆشه‌ی ئه‌وسا که ئێستاش له یادمانه، بێگومان له پاڵ خوێندن و هاوڕێکانمان و سه‌رکێشی خۆپیشاندان و مانگرتن.