دوور لە سیاسەت و وەک پشتیوانیەک بۆ هەول و ماندوبونی د.رزگار و ئەو بەرێزانەی کە تیپی باسکەى ژیما بەریوە دەبەن و وەک دەست خۆشیەک لەو منداڵانەی کە لە ئێستاوە خەون و حەز و خولیایان هەیە، رۆژى هەینى ٣٠-١١-٢٠١٨ شاسوار عەبدولواحید تیپەکەی بەسەر کردەوە و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن. شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند "گەنجان و منداڵان بریار دەدەن داهاتوی ئەم وڵاتە چۆن بێت". سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ هیوای خواست کە هەمویان بەردەوام بن و کۆڵ نەدەن و ئێمەش چیمان پێ بکرێت لە خزمەتیاندا دەبین.
شاسوار عەبدولواحید قادر ئیبراھیم (لەدایکبووی 1978)، دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی یە، دامەزرێنەر و خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانى نالیایە و سەرمایەکەی دەگاتە یەک ملیار دۆلار.